له یاری دێربی، مانچسته‌ر ستی شكستی به مان یونایتد هێنا
له‌گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی ئینگلیزی و له یاری دێربی، مانچستەر سیتی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێنا و به ئه‌نجامی 3 – 0 لە مانچستەر یونایتدی برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای ئۆڵترافرد به‌ڕێوه‌چوو، لە خولەکی 26 ئێرلینگ هالاند بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی مان سیتی تۆمارکرد، هه‌مان یاریزان لە خولەکی 49 گۆڵی دووەمی خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمارکرد، دواتر فیل فۆدن له خوله‌كی 80 گۆڵی سێیەمی یانه‌كه و دڵنیایی تۆمارکرد.
به‌م سه‌ركه‌ونته‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان سیتی بۆ 24 خاڵ بەرزبووەوە و لە پلەی سێیەمدایە، بە جیاوازی گۆڵ لە دوای ئارسناڵەوە دێت کە پله‌ی دووەمی گرتووە، تۆتنهامیش به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت.