میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا له سه‌رێ كانی دوو كه‌س ده‌ستگیرده‌كه‌ن
سه‌رێ كانی – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، یەکێک لە میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره، دوو کەسیان لە سه‌رێ كانیی گونده‌واری حەسەکە بە تۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری له رۆژئاوای كوردستان دەستگیرکرد.
زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچەکانی سه‌رێ كانی، گرێ سپی و عەفرین بە تۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستگیر دەکرێن.
سەرچاوەیەک لە کەسوکاری یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوێنێ جه‌یش وه‌ته‌نی تورکیا، دوو کەسیان لە شەقامی بازاڕی گشتی شاری سه‌رێ كانی بە تۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری دەستگیرکردووه .
ئەو سەرچاوەیە بە هۆکاری ئەمنی نه‌ویست ناوی ئاشکرا بكرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسە لە شوێنی کارەکەیانەوە دەستگیرکراون، یەکێکیان لە فرۆشگای کەلوپەلی تەندروستی و ئەوی دیکەیان لە دوکانێکی دارتاشی کاردەکات و هەردووکیان له دانیشتووانی ره‌سه‌نی شارەکەن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کەسوکاری ئەو دوو کەسە ترسیان لە چارەنووسی ده‌ستگیركراوه‌كانیان هه‌یه به‌هۆی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە.