بەڕێوبەریی خۆسەریی فێستیڤاڵی رۆشنبیری و کەلتووری بۆ ئاوارەکانی کامپی گرێ سپی رێکخست

رەققە – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، دەستەی رۆشنبیری فوراتی سەر بە بەڕێوبەریی خۆسەریی و لیژنەی رۆشنبیری ئەنجومەنی کانتۆنی گرێ سپی، چوارەمین فێستیڤاڵی رۆشنبیری و کەلتووریی بۆ ئاوارەکانی کامپی گرێ سپی سازکرد.

ئەمەش چوارەمین گەڕی ئەو ڤیستیڤاڵەیە، کە بۆ ئاوارەکانی گرێ سپی رێکدەخرێت، فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی شاندێکی دەسەڵاتی رۆشنبیری بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتییانی دانیشتووی کامپی گرێ سپی لە شاری رەققە رێکخرا.

فێستیڤاڵەکە بە چەند وتارێک دەستیپێکرد، کە کۆی ئەو وتارانە “جەختیان لەسەر گرنگی بوونی فێستیڤاڵی هاوشێوە کردەوە، بۆ هاووڵاتییانی ئاوارەی گرێ سپی و گەیشتن بە ئامانج لێی کە پاراستنی کەلتووری کوردی و ناسنامەی کولتووری دانیشتوانی ناوچەکەیە”.

فێستیڤاڵەکە بە چەندین نمایشی کولتووری نەریتی و گۆرانی فۆلکلۆر کە رەنگدانەوەی ناسنامەی “گرێ سپی داگیرکراون” و دەربڕینی شوناسی کولتووری هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە کۆتایی بە یەکەم رۆژی هێنا.

شارەکانی گرێ سپی و سەرێ کانیێ و عەفرین لە رۆژئاوای کورداتان، لە ساڵی 2018وە لە لەشکرکێشیەکدا لایەن تورکیا و میلیشیا هەڵسوڕێنراوەکانی “بەناو ئۆپۆزسیۆن”ەوە، داگیرکرا و دانیشتووانە رەسەنەکەی ئاوارەی ناوچە ئازادەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان بوون.