دووەمین کۆڕبەندی “دادپەروەری بۆ قوربانییەکان” لە رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، دووەمین کۆڕبەندی قوربانیانیان سازکرد، داوای ئاشكرا كردنی چارەنووسی بێسەروشوێنبووان و چاره‌سه‌رێكيان بۆ ئاوارەکان كرد به شێوه‌یه‌كی دادپەروەرانه.
کۆڕبەندەکە لەلایەن کۆمەڵەی “یه‌ك ده‌ستی Hevdesti” بۆ قوربانیان و ڕێکخراوی “سوریاکان بۆ ڕاستی و دادپەروەری” و کۆمەڵەی “دار” بۆ قوربانیان و ئاوارەبوونی زۆرەملێ بەڕێوەچوو، كه باس لە داگیركردنی ناوچه‌كانى رۆژئاوای كوردستان و كوشتنى مه‌ده‌نییه‌كان و ئاواره‌بوونی زۆره‌ملێی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات، به‌هۆی داگیركردنی خاك و ناوچه‌كانیان.
بەپێی كارنامه‌ی کۆڕبەندەکە، بەرگریکارانى مافی مرۆڤ، كه‌سانی بڕیاردەر، میدیاكاران ، ژماره‌یه‌ك ئاواره‌ی خەڵکی سه‌رێ كانیێ، خه‌ڵكی زیانبه‌ركه‌وتوو و چالاکوانانی مافی مرۆڤ بەشداربوون.
عەبدولوەهاب پیرانی، نووسەر و ئاوارەی سه‌رێ كانى، باس لەوە ده‌كات ساڵانێکه ئاواره‌كان لەم باردودۆخه خراپه ژيان به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌وان رووبه‌ڕووى توندوتيژى بوونه‌وه و ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، ئێستا پێویستیان بە خانوو، تەندروستی، پەروەردە و بژێوی ژیان هەیە، بۆیە دەبێت کاری مرۆیی زياتر بكرێت بۆ پرسی ئاوارەکان .
لاي خۆيه‌وه جوان عیسۆ، پارێزەر و ئاوارەی سه‌رێ كانى ڕایگەیاند، کۆڕبەندەکە ئامرازێکە بۆ گەیاندنی دەنگی ئاوارە و قوربانییەکان بە ڕای گشتی جیهانی، هەروەها فشار خستنە سەر لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ ئەنجامدانی ئەرکە مرۆیی و یاساییەکانیان و تەنانەت لە چوارچێوەی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی زۆری کەمپەکان بەڵگەی ئەوەیە کە لاوازی هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسيه‌ى قوربانییەکان کە ئێستا لە دۆخێکی ناسەقامگیریدان.
لە کۆتایی کۆڕبەندەکەدا باس لە میکانیزمەکانی گەیشتن بە چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه كرا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و پێشنیاز كرا میكانزمێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و كێشانه بدۆزرێته‌وه
.