تورکیا گوندێکی سه‌ر به (مه‌نبيج) ى بۆردومان كرد
مه‌نبيج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، هێزەکانی تورکیا و گروپه چەکدارەكانى سه‌ر به‌و وڵاته له‌ناو خاكى سوريا گوندێکیان لە باکووری مه‌نبيج بۆردومان كرد.
تورکیا بەردەوامە لە کردنە ئامانجی گوندە سنوورییه‌كان لە دێریکەوە تا مه‌نبيج و زۆربه‌ى جار بۆردومانەکان دەبێتە هۆی زیانی گیانی هاوڵاتیانی سڤيل و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی دانیشتووان.
ئەنجوومەنی سه‌ربازي مه‌نبيج لە لاپه‌ڕه‌ى فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووه‌ته‌وه، سوپای تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌و وڵاته له ناو سوريا، گوندی تۆخار سه‌غیريان لە گونده‌وارى باکوری مه‌نبيج بۆردومان كردووه.
ئاماژەی بەوەشکردووه، سەرچاوەی بۆردومانەکە لە بنکەیه‌كى تورکیاوە بووە کە لە گوندی تۆخار کەبیر جێگیره، بۆردومانەکەش ترس و دڵەڕاوکێى لای دانیشتوانی گوندەکە درووست كردووه.