هەواڵگری تورکیا 7 دەستگیرکراوی سوریای گواستەوە بۆ خاکی خۆی لەنێویاندا دوو ژن هه‌يه
ره‌ققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپى چه‌كدارى جه‌يش وه‌ته‌نى سه‌ر به توركيا، حه‌وت هاووڵاتى سوری کە لەلایەن ئەوانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ یەکێک لە زیندانەکانیان لە خاکی تورکیا گواستەوە.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له گرێ سپى بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هەواڵگری تورکیا حه‌وت دەستگیرکراوی لە ناوەندی “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر” لە شاری گرێ سپى، بە دوو ئۆتۆمبێلی تورکیا، بۆ زیندانێکی ئه‌و وڵاته لە ئورفا گواستووەتەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌ناو ده‌ستگيركراوه‌كاندا پێنج كه‌سى كورد هه‌يه و دوو له‌وان ژنن، که له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌يرانى رابردووه‌وه ده‌ستگيركرابوون, له كاتى هه‌وڵدان بۆ په‌ڕينه‌وه بۆ ناو خاكى توركيا له گونده‌وارى ره‌ققه‌وه.
سەرچاوەکە ئه‌وه‌يشى خستووه‌ته‌ڕوو، دەستگیرکراوەکان لەلایەن چه‌كدارانى جه‌يش وه‌ته‌نييه‌وه لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و تۆمەتبارکراون بە کارکردن بۆ هێزەکانی هه‌سه‌ده.