دواى برينداربوونى به‌ گولـله‌ى جه‌ندرمه‌ى توركى، ژنێك له‌ گونده‌وارى ئيدلب گيانى له‌ده‌ستدا

ئیدلب – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ شەممە، له‌ شارۆچکەی حارم لە گونده‌وارى خۆرئاوای ئیدلب ژنێک گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر لەلایەن جەندرمەکانی تورکیاوە تەقەی لێکرابوو، ئەمەش دووەم حاڵه‌تى کوشتنه‌ لەسەر سنوورەکان لەماوه‌ى ئه‌م مانگەدا.

سه‌رچاوه‌يه‌كى له‌ نەخۆشخانەی ئەلسەلام لە شارۆچکەی حارم بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ غوفران حسێن (42 ساڵ) دواى پێنج ڕۆژ لەمەوبەر بە دەستی جەندرمەکانی تورکیا بریندارببوو گیانی لەدەستدا.

جگە لەوەش، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شارۆچكه‌كه‌ بڵاویکردەوە، قوربانییەکە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بەرەو تورکیا به‌ گولـله‌ى جەندرمه‌ بريندار كرا، دواتر لەلایەن هێزێكى پۆلیسەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلسەلام لە شارۆچكه‌كه‌ گواستراوەتەوە، به‌ڵام به‌هۆى ناجێگيرى باری تەندروستی ئه‌مڕۆ گيانى له‌ده‌ستدا.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنه‌وه‌ى: مالین محه‌مه‌د