تورکیا دەیەها هاوڵاتی سووری لە دەروازەی باکووری حەڵەبەوە دیپۆرت دەکاتەوە
حەڵەب – نۆرس پرێس
ئێوارهی دوێنێ یهكشهممه، دهسهڵاتدارانی توركیا 30 هاووڵاتیی سورییان له تورکیا دیپۆرت كردهوه بۆ ناوچهكانی گوندەواری حهڵهب، له ڕێگهی دهروازهی سنووری باب ئهلسهلامهوه، له نزیك شاری عهزاز له باكووری حهلهب.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دیپۆرتکردنەوەی 30 گەنجە سووریەکە لە درەنگانی ئێوارەی دوێنێدا ڕوویداوە، کاتێک دەسەڵاتدارانی تورکیا کارگێڕی دەروازەی باب ئەلسەلامیان لە دیوی سوریاوە ڕادەست کراوە، کە لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانەوە لە چەند ویلایەتێکی تورکیاوە هێنرابوون .
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی ئەو گەنجانەی دیپۆرتکراونەتەوە بەڵگەنامەی پاراستنی کاتییان هەبووە، سەرەڕای ئەوەش دوای چەند ڕۆژێک دەستبەسەرکردن، دیپۆرتکراونەتەوە.
لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوەوە میدیاکانی تورکیا هەواڵی دەستگیرکردنی 200 پەنابەریان بڵاوکردەوە کە زۆربەیان سووری بوون لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە لە ئەستەنبوڵ، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا کە بۆ دیپۆرتکردنەوەیان بۆ سوریا ئەنجامیاندابوو.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ناوخۆییدا، مانگی ئایاری ساڵی رابردوو رایگەیاند، ” تورکیا 13 پرۆژەی ئامادەکردووە، لەنێویاندا دروستکردنی 250 هەزار خانوو لە ناوچەکانی باب، جەرابلس، سەرێ کانی و گرێ سپی بۆ دابینکردنی پێداویستی گەڕانەوەی یەک ملیۆن سووری.”
سۆیلو ئەوەشی خستەڕوو، “زیاتر لە سیازدە هەزار خانووی چیمەنتۆ لەو ناوچانە دروستکراون، گەڕانەوەی خێزانە سوریەکانیش دەستی پێکردووە”.
دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامن لە دیپۆرتکردنەوەی سەدان ئاوارەی سوری بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن، لە گوندەواری باکووری حەلەب، بە بیانووی پێشێلکردنی یاساکانی پەنابەری و وەرنەگرتنی کارتی پاراستنی مانەوەی کاتی، کە توانای کارکردنیان پێدەبەخشێت.