ئیسرائیل هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا دەکاتە ئامانج
ده‌رعا – نۆرس پرێس
درەنگانی شه‌وی رابردوو، سوپای ئیسرائیل چەند خاڵێکی سه‌ربازی حكومه‌تی سوریای لە گونده‌واری قه‌نێتره و ده‌رعا‌ی باشووری ڕۆژئاوای سووریا کردە ئامانج.
ئەم هێرشە دوای ئەوە هات کە دانیشتووانی ناوچه‌كه گوێیان له ده‌نكی موشه‌ك بوو كه له گونده‌واری قه‌نێتره و ده‌رعا ئاڕاسته‌ی جۆلان كران.
سەرچاوەیەکی سەربازی حکومه‌تی سوریا بە نۆرس پرێسی راگه‌یاند ، “سوپای ئیسرائیل چەند موشەکێکی ئاراستەی شارۆچکەی حه‌زه‌ری گونده‌واری باکووری قه‌نێتره كرد”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “ره‌نگه گروپی چه‌كداری حیزبوڵڵای لوبنان، ئه‌و هێرشانه‌یان بۆ سه‌ر ئیسڕائیل ئه‌نجامدابیت”.
چوارشەممەی ڕابردوو چەند ژماره‌یك سه‌ربازی هێزەکانی حکومەتی سوریا به بۆردومانێكی ئیسڕائیلی له ناوچه‌ی ده‌رعا كوژران.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، چەند مووشەکێک لە ناوچەی حەوزی یەرموکی گونده‌واری جه‌رعا كه‌وتنه، و هیچ زیانێكیان نه‌بوو.