“مقاوەمەی ئیسلامی” دەڵێ بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی تەنفیان کردۆتە ئامانج
قامشلۆ – نۆرس پرێس
“مقاوەمەی ئیسلامی” ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی تەنفیان لە سنوری نێوان عێراق و سوریا کردۆتە ئامانج.
ئەم هێرشە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرش دێت کە لەلایەن گروپێكی چه‌كدار به‌ناوه “مقاوەمەی ئیسلامی” ئه‌نجام ده‌درێن بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا، و له‌سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و عه‌زه تا ئێستا زیاتر له ٢٠ هێرشیان ئه‌نجامداوه.
بنكه‌كانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و رۆژئاوای كوردستان ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک دەبنەوە، ئەمەریکا میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات.
گرووپی “مقاوەمەی ئیسلامی” لە تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایانگه‌یاند: بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەکەیان كردۆته سەر بنکەی تەنفی ئەمریکی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سەرچاوە سەربازییەکان بە نۆرس پرێسیان رایانگه‌یاند، لە ناوچه‌ی “خەراب جیر”ی سوریا بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكی به موشه‌ك بۆردومان كرد.
دوێنێ هەینیش، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەی “عێن ئەسەد”ی ڕۆژئاوای عێراق بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کردۆتە ئامانج.
مقاوەمەی ئیسلامی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، “ئەو دوو فڕۆکەیە ڕاستەوخۆ ئامانجەکانیان لە بنکەی تەنف پێكاوه”.