یەکەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرپرسێکی داعشیان لە شاری رەققە دەستگیرکرد
ره‌ققه – نۆرس پرێس
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعشی راگەیاند، كه دوێنێ پێنجشەممە، بە پشتیوانی و هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شاری ڕەققە لە باکوری سوریا ده‌ستگیركراوه.
ئه‌مڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەکردووە، دوێنێ، یەکەکانی دژەتیرۆری سه‌ر به هێزەکانمان، بە پاڵپشتی ئاسمانی و چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە شاری ڕەققە ئەنجامدا، بە ئامانجی دەستگیرکردن بەرپرسێکی داعش.
“هەسەدە” ڕوونی کردووه‌ته‌وه له‌م ئۆپەراسیۆنەدا توانیویانه داواكراو (موهەنەد دەندەح)، كه نازناوی ئەبو محەمەد ئەلمه‌وحیده، دەستگیر بكه‌ن و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیدا بگیرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بەرپرسەی داعش كاری كردووه بۆ گواستنەوەی زانیاری هەواڵگری بۆ ڕێکخراوی داعش، تا لەڕێگەیەوە بتواندرێت شوێنە سەربازی و دامەزراوە مەدەنییەکانی ناوچەکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده بكرێنه ئامانج.
لەکۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هێزەکانی سوریای دیموكرات جەختی لەوە کردووه‌ته‌وه بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونان و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامه‌كانی داعش .