“تەحریر شام” یەکێک لە کەمپەکانی مه‌شقی لە ڕۆژئاوای ئیدلب چۆڵ دەکات
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، ده‌سته‌ی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو، یەکێک لە کەمپەکانی مه‌شقی لە ڕۆژئاوای ئیدلب چۆڵکرد .
ماوەی 3 ڕۆژە ناوچه و شارەکانی ئیدلب رووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ربازی زۆر بوونه‌ته‌وه، لەو ماوەیەدا شارۆچکە و گوندەکانی جەبەل زاوییە، ئیدلب و گونده‌واری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئه‌و شاره، به چڕی بۆردومان كراون، لە ئەنجامدا چه‌ند ئەندامێكی تەحریر شام و گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا كوژراون و كه‌سانی سڤیلیش بریندار بوونه.
سەرکردەیەکی سەربازی لە ده‌سته‌ی تەحریر شام بە پەیامنێری نۆرس پرێسی راگه‌یاند: چۆڵکردنەکە هەموو لە کۆگاکانی تەقەمەنی، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و گروپە شەڕکەرەکانی لەخۆگرتبوو.
ڕوونیشی کردەوە کە هەموو ئەم کەرەستە و چەکانە لە سه‌ربازگه‌ی 112 کە دەکەوێتە باشووری شاری جسر ئەلشوغور لە ڕۆژئاوای ئیدلب گواستراونه‌ته‌وه بۆ کەمپێكی تریان له نزیك سنووره‌كانی تورکیا.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی بەوەشکرد، چۆڵكردنی ئه‌م سه‌ربازگه‌یه دوای ئه‌وه هات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەریان، به‌هۆیه‌وه گروپه‌كه‌یان ژمارەیەک ئەندام و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی لەدەستداوە.