فڕۆکەخانەی سەربازیی نەیراب لە شاری حەلەب به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه‌ ئامانج

حەلەب – نۆرس پرێس

سەرچاوەیەکی سەربازی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند فڕۆکەخانەی سەربازیی نەیرەب کە دەکەوێتە گونده‌واری حەلەب، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ به‌ ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کراوەتە سەر.

لەم دواییانەدا شاری حەلەب رووبه‌ڕووی چەندین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووه‌ته‌وه‌، دوایینیان گەڕەکی ئەلسریانی شارەکە بوو، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك بریندار بوو.

ئەو سەرچاوەیە بە هۆکاری ئەمنی نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژەی بەوەشکردووه‌، فڕۆکەخانەی سەربازیی نه‌یره‌ب به‌ سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کراوەتە سەر، یەکەمیان نەیتوانیوە بچێتە ئه‌و دیو په‌رژینی فڕۆکەخانەكه‌وە و خراوەتە خوارەوە.

لەکاتێکدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دووەم په‌رژینی فڕۆکەخانەكه‌ی بڕیوه‌ و فڕۆکەیه‌كی مەشقی کردۆتە ئامانج .

هه‌روه‌ها ناوبراو ڕایگەیاند، کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆش، فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی سێیەم له‌ ئاراسته‌ی شاری تەل ره‌فعەت لە گونده‌واری باکووری حەلەبەوە هاتووه‌‌ته‌ ژووره‌وه‌، به‌ڵام لەلایەن هێزەكانی حكومه‌ته‌وه‌ خراوەتە خوارەوە.

ئامادەکردنی: ئاردۆ جه‌وید – داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی