ره‌ققه.. ئاسایشی ناوخۆ 42 قاچاخچی و فرۆشیاری مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
ره‌ققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستگیرکردنی 42 قاچاخچی و فرۆشیار و بازرگانی مادەی هۆشبەریان لە شاری ڕەققەی باکووری سوریا ڕاگەیاند و بڕێکی زۆریش له ماددەی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
عه‌مید عەلی حەسەن، وتەبێژی ئەسائیشی ناوخۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە وردەکارییەکانی لە ماڵپەڕی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر شوێنێكی بازرگانان و فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر لە شاری ڕەققە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر ناوی “هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوە بۆ شەهیدانی هێزەکانی دژ به ماددە هۆشبەرەکان” ئه‌نجامدراوه، وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەندامانی ئەکادیمیای دژە ماددە هۆشبەرەکان کە به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی شه‌هید ببوون له گونده‌واری دێركی رۆژئاوای كوردستان.
ئاسایشی ناوخۆ لە کاتی هەڵمەتەکەدا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆرماددهی هۆشبه‌ر و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییدا گرتووه، ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو ئه‌مه قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی دژە ماددە هۆشبەرەکانیانە و بۆ سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگا هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.