ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
وابڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، رۆژی 30ی ئەم مانگە، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا براوەی تۆپی زێرینی ئەمساڵی 2023 دیاریبکرێت، تا ئێستا پێشبینییەکان لەوەوە نزیکن کە لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و براوەی دواین جامی جیهانی، ببێتە خاوەنی هەشتەمین تۆپی زێڕینی خۆی و باشترین یاریزانی ساڵ.
لەمبارەیەوە دیاردەی بەڕازیلی، رۆناڵدۆ نازاریۆ لە کەناڵی تی ئێن تی رایگەیاند، “بێ گومان پێویستە ئەمساڵ خەڵاتی باڵۆن دۆر بدرێتە مێسی”.
ئەستێرەکەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە، رەوایەتی بەو باوەڕەی دا کە “ئەو نازناوەی مێسی لە مۆندیالی 2022دا بەدەستی هێنا ناوازە بوو، ئەوەم بە بیر دەخاتەوە کە پێلێ و مارادۆنا کردیان”.
لیۆنێل مێسی 7 گۆڵی تۆمارکرد و ئەرجەنتین مۆندیالی 2022ی قەتەری بەدەستهێنا.
دیارترین رکابەری ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە تا ئێستاش هاوکارەکەی پێشووی لە یانەی پاریس سانجێرمان، کیلیان مباپێ، گۆڵکاری مۆندیالی قەتەرە بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ.
هەروەها ناوی هالاندیش وەک پاڵێوراو دەهێنرێت، کە هاتریکێکی مێژوویی لەگەڵ مانچستەر سیتی تۆمارکرد و بوون بە براوە و خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای بەدەستهێنا.
بەگوتەی شارەزای بەناوبانگی گواستنەوەی یاریزانان، فابریزیۆ رۆمانۆ، کە لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی جڤاکی X گرتە ڤیدیۆیەکی شیکاریی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا دەڵێ، مێسی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو گەشت بکات بۆ پاریس بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “چاوەڕێ ناکرێ مێسی وەک تەماشاکەر بەشداری ئاهەنگەکە بکات، بەڵکو لەو ئاهەنگەدا خەڵاتەکە بەدەستەوە دەگرێت، ئەمەش زۆر روونە”.
لە کۆتاییدا شیکەرەوە وەرزشییەکە دەڵێ: “ئەمە رووداوێکی مێژوویی دەبێت، چونکە هەشتەمین تۆپی ئاڵتونییە لە مێژووی مێسیدا”.