ئامادەکاریی دەکرێت بۆ گێڕانەوەی 150 خێزانی عێراقی لە کامپی هۆلەوە بۆ وڵاتەکەیان

حەسەکە – نۆرس پرێس

بەڕێوبەرێتی کامپی هۆل لە  ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی پەنابەرانی عێراقی لە کامپی هۆلەوە بۆ کەمپی جەدعە  لە موسڵ.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەکی تایبەت لە کامپی هۆلەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ دەرکردنی گروپێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان، بۆ ناردنەوەیان بۆ وڵاتەکەیان لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ژمارەی ئەو خێزانانەی لەم پرۆسە نوێیەی ناردنەوەدا، کامپەکە بەجێدەهێڵن 150 خێزانن.

کامپی هۆل، کە لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکە و نزیک بە سنووری عێراق بۆ خانەوادەکانی داعش لە سووریا و عێراق و بیانییەکان دامەزراوە، نزیکەی 50 هەزار کەسی تێدایە کە زۆربەیان منداڵ و ژنانی نەتەوەی جیاوازن، لەو ژمارەیە لانیکەم 30 هەزاریان هاووڵاتی عێراقین.

بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، تا ئێستا حکومەتی عێراق توانیویەتی زیاتر لە 10 گەشت بۆ گێڕانەوەی خێزانە عێراقییەکان لە کامپی هۆلەوە رێکبخات و بیانگێڕێتەوە بۆ وڵاتەکەیان، کە ئەوانەی گێڕراونەتەوە تا ئێستا ژمارەیان نزیکەی شەش هەزار، ئەمەش بە کۆی گشتی لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەکانی گێڕانەوەوە بۆ وڵاتەکەیان.