بە بۆردوومانی درۆنێکی تورکی لە دێریک..  رێکخەری پەیوەندییەکانی “هەسەدە” شەهید بوو

دێریک – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی بۆردوومانی درۆنێکی تورکییەوە بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری دێریک، لە رۆژئاوای کوردستان، “محەمەد شبلی” رێکخەری پەیوەندییەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەهید بوو و ژنێک بە ناوی “ئەڤین خەلیل” و منداڵێک “ئەحمەد شاهێن” بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کە “محەمەد شبلی” بە هۆی سەختی برینەکەیەوە، کە لە بۆردوومانەکەی تورکیادا پێکرا، شەهید بووە.

“شبلی”، کە لە ساڵی 2014وە لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان وەک رێکخەری پەیوەندییەکان لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کار دەکات، لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بۆ راوەدوونانی “داعش” لە رۆژئاوای کوردستان، بەشداری چەندین شەڕی لە دژی ئەو رێکخراوە توندڕەوە کردووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش