برینداربوونی ژن و منداڵێک بە هۆی بۆردوومانی ماڵێکەوە لە لایەن درۆنێکی تورکیاوە لە دێریک
دێریک – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی بۆردوومانی درۆنێکی تورکییەوە بۆ سەر ماڵێکی لە شاری دێریک، لە رۆژئاوای کوردستان، ژنێک و منداڵێک بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) بە پەیامنێری نۆرس پرێسی راگەیاند، درۆنێکی تورکیا ماڵێکی لە نزیک گۆڕەپانی ئازادی، لە ناوەندی شاری دێریک بۆردومان کردووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژنێک و منداڵێک کە لە نزیک شوێنی هێرشەکە بوون، برینداربوون.