هەولێر – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق، کوشتنی 3 ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
هەینی رابردووش هێزە عێراقییەکان چوار ئەندامی داعشیان لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکووک دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گواستیەوە، رایانگەیاندووە، “هەواڵگریی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگریی دروست سەبارەت بە بوونی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کەرتی حەمرین، بۆسەیەکی وردیان بۆ داناون و پەلاماریان داون”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، لە بۆسەکەدا 2 ئەندامی داعشیان کوشتووە و سێیەمیش دوای برینداربوونی خۆی تەقاندوەتەوە.