ئیدلب.. بەهۆی بۆردومانێكه‌وه چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بۆردومانێکی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر شاری ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، ، چوار کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. هاوکات هێزه‌كانی ڕوسیا ناوچەکانی گونده‌واری باشووری ئیدلب چه‌ند شوێنێكیان کردووه‌ته ئامانج.
به پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌لایه‌ن بەشی چاودێری و به‌ڵگه‌كردنی نۆرس پرێسه‌وه تۆمارکراون، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هێرشی سه‌ربازی و بۆردومان له ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای سوریا زیادیان كردووه، وه‌كو ئه‌و بۆردومانه چڕانه‌ی لە شوباتی ساڵی 2020 ئه‌نجامدران، كه زیاتر لە 230 كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه و بووه هۆی ئاواره‌بوونی هەزاران کەس له دانیشتوانی شاری ئیدلب.
سەرچاوە سەربازییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، هێزەکانی حکومەت لە ڕێگەی تۆپبارانەوە گەڕەکەکانی شاری ئیدلبیان کردۆتە ئامانج، به‌هۆیه‌وه لە گەڕەکی ئەلقسور چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و لە گەڕەکی وادی ئەلنەسیم دوو كه‌س برینداربوون.
جگە لەوەش بۆردومانەکانی حکومەت گوندەکانی سەرمین و ئەلنەیرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب کردووه‌ته ئامانج، هاوكات فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بەسەر ناوچەکەدا سوڕاونه‌ته‌وه و بە چه‌كی قورس گوندی کفر عه‌ویدیان لە گونده‌واری باشووری ئیدلب بۆردومان کرد، بێ ئه‌وه‌ی زیانه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت. دوێنێش فڕۆكه‌كانی ڕووسیا بۆردومانیان بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی گروپه ئۆپۆزسیۆنەکان لە گونده‌واری ئیدلب ئەنجام دا.