
چه‌كدارانى نەناسراو بنکەیەکی ئەمریکی لە گونده‌وارى حەسەکە دەکەنە ئامانج
شه‌دادى – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ له لايه‌ن، چه‌كدارانى نەناسراوه‌وه بە دوو گولـله هاوەن بنکەیه‌كى ئەمریکی لە گونده‌وارى شەدادی لە باشووری حەسەکە كرايه ئامانج.
پەیامنێری نۆرس پرێس له زارى شایەت حاڵێکی شەدادی ڕایگەیاند کە هێرشبەرە نەناسراوەکان بە دوو گولـله هاوەن بنکەیه‌كى ئەمریکییان لە شەدادی کردووه‌ته ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو، یەکێک لە گولـله‌كان لە ناوەڕاستی بنکە ئەمریکییەکە کەوتووەتە خوارەوە و دووەمیشیان لە ده‌وروبه‌رى گوندی حەریری کە يه‌ك كيلۆمه‌تر لە ڕۆژهەڵاتی بنکەکە دووره، کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
ئێوارەی دوێنێش، بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سێ مووشەک كه لە خاکی عێراقەوە ئاڕاسته‌كرابوو کرایە ئامانج، ئه‌و بنکەی به ئامانج گيرابوو دەکەوێتە گونده‌وارى رومێلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، هاوکات چه‌كدارانى ( مقاوه‌مه‌ى ئيسلاميه ) لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانج گرتنەکە ڕاگەیاند.
هه‌ر دوێنێ چوارشەممە، پاتریک ڕایدەر وته‌بێژى وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: دوای ئەو هەڕەشە و بەئامانجگرتنانەی لەم دواییانەدا ڕووبەڕووی هێزه‌كانيان بووەتەوە، ئەمریکا بوونی هێزەکانی لە ناوچەکەدا بەهێزتر کردووە.