تورکیا یەکێک لە دەروازە وشکانییەکانی لە گەڵ سووریا داخست

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا دەروازەی سنووریی سەرێ کانیێ لە باکووری حەسەکە بەڕووی جموجۆڵی خەڵکی سڤیل و میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزەیاندا، تا رۆژی شەممەی داهاتوو داخست، ئەمەش لە پاشخانی هاتنە ناوەوەی هاووڵاتییانی سڤیل بە کارتی سەربازی “ساختە”ەوە، کە لەلایەن هەندێک لە میلیشیاکانی سەر بە “جەیش وەتەنی”ەوە پێیاندراوە.

کارمەندێکی کارگێڕی لەناو دەزگای ئەمنی دەروازەکەوە بە پەیامنێری نۆرس پرێسی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا دەروازە سنوورییەکەیان لە ناوی خاکی خۆیاندا داخستووە، هەروەک رێگریان لە هاتنە ژوورەوەی بارهەڵگری بازرگانی و مەدەنیش کردووە، بەهەمانشێوەش رێگرییان لە جوڵەی سەربازی کردووە و تەنها حاڵەتە فریاگوزارییەکان رێگەپێدراوبوون.

ئاماژەی بەوەشدا، میلیشیاکانی “جەیش وەتەنی” دڵسۆز بۆ تورکیا کارتی سەربازی ساختە، بە بڕە پارەیەک لە نێوان (3  بۆ 4) هه زار دۆلاری ئه مریکی دەفرۆشنەوە بەو هاووڵاتییە سیڤیلانەی، کە خوازیاری گەیشتنن بە خاکی تورکیا، دوای ئەوەی نەیانتوانیوە بە رێگەی قاچاخ لە دیواری سنوورییەوە بگەنە ئەو وڵاتە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئۆفیسی “ئەلدور” کە دەکەوێتە دەروازەی سەرێ کانیێوە دەستپێکردووە، بە ئامانجی ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی دەستیان لە فرۆشتنەوەی کارتی سەربازیدا هەبووە، کە رێگە بە هەڵگرانی دەدات بە شێوەیەکی ئاسان و بەبێ پشکنین لە دەروازەکەوە بپەڕنەوە.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد