وه‌زاره‌تی بەرگری ئەمریکا: ئامانجی بەهێزکردنی هێزەکانمان لە رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕێگریکردنە لە فراوانبوونی ململانێکان
دیمەشق – نۆرس پرێس
پاتریک ڕایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئامانجی بەهێزکردنی هێزەکانمان لە رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ڕێگریکردنە لە فراوانبوونی ململانێکان و شەڕ.
ڕایدەر، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كه‌ناڵى سکای نیوز عەرەبی وتى، بوونی ئه‌مه‌ريكا لە ناوچەکە پەیامێکە بۆ ڕێگری‌کردن لە فراوانبوونی ململانێکان و پاراستنی هێزەکانیان لە سوریا و عێراق بە هەمان شێوە.
ناوبراو نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری پەرەسەندنی گرژييه‌كان دەربڕی و ئاماژەی بە هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا كرد بۆ سەر هەندێک دامەزراوەى ئەمریکی.
ڕوونیشیکردەوە، هەموو ڕێوشوێنێک دەگرنەبەر بۆ پاراستنی هێز و بەرژەوەندییەکانیان، بەڵام لەهەمان کاتدا له‌گه‌ڵ پەرەسەندنى گرژييهكاندا نين.
ئاماژەی بەوەشکرد، توانای زیادەیان لە ناوچەکەدا داناوە بۆ دڵنیابوون لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکان بۆ ڕێگری‌کردن لە هەر ناکۆکییەک.
سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ناوبراو وتی، له هێرشه‌كه‌ى حەماس بۆ سه‌ر ئيسرائيل لە 7 ى ئه‌م مانگه 1400 کەس كوژران، ئەمریکاش به په‌له ده‌ستى كرد به يارمه‌تيدانى ئیسرائیل وه‌ك هاوبه‌شێك، بۆ ئەوەی بزانێت چی پێویستە بۆ بەرگریکردن لە خۆی.
جەختیشی کردەوە پێويسته یاسای مرۆیی لەبەرچاو بگیرێت چونکە هیچ کەسێک نایەوێت لە هەردوولا كه‌سانى سڤيل ببنه قوربانى.