قامیشلۆ- نۆرس پرێس
له مه‌راسیمێكدا له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر و مامۆستایانی زمانی كوردی و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان، ناساندنی كتێبی رێزمانی كورمانجی به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌ڕاسیمه‌كه كه له ناوه‌ندی دامه‌زراوه‌ی زمانی كوردی به‌ڕێوه‌چوو، ئامانج لێی خزمه‌تكردنی زیاتری رێزمان و رێنووسی كورمانجی بوو، له‌مباره‌یه‌وه ڤیان حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی زمانی كوردی كه یه‌كێك بوو له ئاماده‌كارانی ئه‌م كتێبه به نۆرس پرێس راگه‌یاند له ماوه‌ی سێ ساڵدا ئه‌م كتێبه‌مان ئاماده كرد به ئامانجی ستانداردكردن و یه‌كخستنی رێزمان و رێنووسی كورمانجی له رۆژئاوای كوردستان.
ده‌شلێت هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی رۆژئاوای كوردستان یه‌كخستن و نزیكی له رێزمانی كورمانجی درووست بكه‌ین و رێنوسێكی راست په‌یڕه‌و بكرێت.