به‌هۆی شەڕ و پێکدادان لە ڕۆژئاوای سه‌رێ كانی چوار کەس بریندار بوون
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شارۆچکەى سەرێ کانێ لە رۆژئاواى کوردستان، به‌هۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان دوو گروپی چه‌كداری سه‌ر به توركیا له‌سه‌ر مادەى هۆشبەر، چوار کەس برینداربوون لە نێو بریندارەکان ئافرەتێک هەیە.
له ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى جه‌یش وه‌ته‌نیی سه‌ر به توركیا، زۆرجار شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گروپە چەکدارەکانی لایەنگرى تورکیا رووده‌دات، کە بوونه‌تە هۆى تێکدانى دۆخى ئه‌منی ناوچەکە و گیان لە دەستدانى هاووڵاتیانى سڤیل و زیانگەیاند بە موڵك و ماڵیان.
بەرپرسێک لە جه‌یش وه‌ته‌نی لایەنگرى تورکیا لە سەرێ کانى بە نۆرس پرێسى راگەیاند: بەیانى ئەمڕۆ پێکدادان لە نێوان دوو گروپی چەکدار روویداوە، کە یەکێکیان سەر بە گروپی فیرقەى (ئه‌لحه‌مزات)ه و ئەویتریان سەر بە گروپی (سوڵتان موراد) ى لایەنگری تورکیان لە شارۆچکەى مهبروكهی رۆژئاواى سه‌رێ كانی. ئەم بەرپرسە ئاماژەى بەوەشدا لە ئەنجامى ئه‌م پێكدادانه 4 کەس برینداربوونە کە یەکێکیان ئافرەتە و بارى تەندروستى نا جێگیرە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى سەرێ کانى.
به پێی وته‌ی ئەو سەرچاوەیه شه‌ڕه‌كه لە ئەنجامى دەست بەسەر داگرتنى بڕێک ماددەى هۆشبەر بووە لەلایەن گروپی ( ئه‌لحه‌مزات)
شایەنى باسه ئەمە چوارم پێکدادنە لەماوەى ئەم مانگەدا له‌و ناوچه‌یه لەنێوان گروپە چەکدارەکانى سه‌ر به تورکیا رووده‌دات به‌هۆكاری جیاواز، کە بوونەتە هۆى برینداربوونى هاووڵاتیانی ناوچەکە و دروستبوونى پشێوى و نائارامى، ئه‌مه جگه له زیانە ماڵییه‌كان .