واشنتن ستایشی هەوڵەکانی قیرغیزستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی داعش
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمریکا هەنگاوی قیرغیزستان و هەوڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ژمارهیهكی تر له منداڵ و ژنانی خێزانهكانی داعش له کەمپی هۆل له رۆژئاوای كوردستان بەرز نرخاند.
لهمبارهیهوه ماتیۆ میلەر وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دهرهوهی ئهمهریكا، ، لە ڕاگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه، گەڕانەوەی 83 ژن و منداڵ لەلایەن کۆماری قیرغیزستانەوە لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای كوردستان، هەنگاوێکی دیکەی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستهنگییه مرۆیی و ئەمنییهی له دوای شکستی داعش هاتۆتە ئاراوە.
ئەمە سێیەم هەوڵی گەڕاندنەوەی ژن و منداڵانی خێزانهكانی داعشه لهلایهن ئهو وڵاتهوه، جارێك لهلایهن بهڕێوبهری خۆسهرییهوه 62 منداڵ و 21 ژنی له خێزانهكانی داعش ڕادهستكرابووهوه، پێش ئەوەش کۆماری قیرغیزستان 95 منداڵ و ژنی لە کەمپەکان گهڕاندبووهوه.
میلەر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا پاڵپشتی هەنگاوی قیرغیزستان دەکات بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ زێدی خۆیان، بۆ ئهم مهبهسته ئامادەیە بەردەوام بێت لە هاوكاری ئەو وڵاتە و وڵاتانی دیکە بۆ گهڕاندنهوهی ژن و منداڵانی داعش بۆ وڵاتهكانیان .
واشنتن ستایشی هەوڵەکانی قیرغیزستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی داعش
میلەر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کوەیت دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنیان لە گەڕاندنەوەی ئاوارهكانی کەمپی هۆل و ڕۆژ بۆ وڵاتانی خۆیان.
بەپێی ڕاگهیهندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمساڵ زیاتر لە 3000 هەزار کەس لەو کەمپانە گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی بارگران له پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە مرۆییەکان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی داعش . میلەر دهشڵێت گەڕانەوەی ئهو كهسانه بۆ وڵاتانی خۆیان تاکە چارەسەری هەمیشەییه.
نزیکەی 35 هەزار کەس لە زیاتر لە 60 وڵاتی دەرەوەی سوریا لە کەمپی هۆل و ڕۆژدا ماونەتەوە و زۆربەیان منداڵی خوار 12 ساڵن.