جارێكی تر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب ده‌كه‌وێته به‌ر بۆردومانی ئیسرائیل
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب كه‌وته‌به‌ر بۆردومانێکی ئیسرائیل و گه‌شته‌كانی وه‌ستێنران. ئه‌مه له‌كاتێكدابوو فڕۆكه‌خانه‌كه چه‌ند كاتژمێرێك بوو گه‌شته‌كانی ده‌ستیپێكردبووه‌وه.
یەکشەممەی ڕابردووش وەزارەتی بەرگری حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، بۆردومانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەلەبی کردە ئامانج، بەو هۆیەوە پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆکەخانەكه راگیران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئیسرائیل چەند شوێنێکی سەر بە هێزەکانی حکومەتی سوریایان کردە ئامانج، لە گونده‌واری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ده‌رعا لە باشووری سوریا، به‌هۆیه‌وه چەند ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت کوژران.
لای خۆیانه‌وه میدیاکانی نزیک لە حکومەتی سوریاش ڕایانگەیاندووه، بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بە مووشەک ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەکەی کردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام دواتر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب گه‌شته‌كانی ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و گه‌شتێكی له شاری شاریقه‌وه بۆ هاتووه.