هێرشێک بۆ سەر میلیشیایەکی سەر بە ئێران لە سنووری نێوان سووریا و عێراق کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، تیایاندا ئەفسەرێک هەبوو، لە هێرشێکی موشەکیدا کە کاروانێکی سەربازی ئێرانی کردە ئامانج، لە نزیک سنووری نێوان سووریا و عێراق.
لەم ماوەیەی دواییدا، چالاکی چەکدارە نەناسراوەکان بۆ بەئامانجگرتنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران زیادی کردووە لەسەر سنووری نێوان سووریا و عێراق، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەئامانجگرتنیان لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە.
سەرچاوەیەکی سەربازیی له سوپای پاسداران رایگەیاند، کە چەکدارانی نەناسراو به موشەک کاروانێکی سوپای پاسدارانیان لە نزیک یەکێک لە بارەگاکانی سوپاکە لەسەر سنووری نێوان سووریا و عێراق کردووەته ئامانج.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی دوو ئەندام، لەنێویاندا سەرکردەیەک بە ناوی “حسێن جەعفەر” کە هاووڵاتییەکی عێراقییە و برینداربوونی سێ کەسی دیکە.
دوابەدوای ئەو بەئامانجگرتنە، “سوپای پاسدارانی ئێران” ناوچەی هێرشەکەیان داخست و هەڵمەتێکی بەرفراوانی گرتنی شوانی مەڕ و ماڵاتەکانیان لە نزیک لە شوێنی هێرشەکە دەستپێکرد.