هێزه‌كانی توركیا شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب تۆپباران ده‌كه‌ن
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به دو گوله تۆپی دورهاوێژ شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت-یان له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب به ئامانج گرت و زیانی مادی كه‌وته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێیی بۆ نۆرس پرێس، یه‌كێك له گوله‌كان كه‌وتوه‌ته سه‌ر ماڵی یه‌كێك له دانیشتوانی شارۆچكه‌كه‌و زیانی مادی به خانوه‌كه گه‌شتوه، ئه‌وی تریشیان له زه‌وییه‌كه‌ی كشتوكاڵیدا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی توركیا به دو گوله تۆپی دورهاوێژ ده‌وروبه‌ری گوندی ئهحرس-یان له باكوری حه‌ڵه‌ب به ئامانج گرت به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری بگات له‌سه‌ر قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی له‌و تۆپبارانه كه‌وتوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه گونده‌كانی مهیاسهو زهرناگیت-ی سه‌ر به ناحیه‌ی شێراوه به چه‌ند گوله تۆپێك كرانه ئامانج.
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گوند‌و ناوچه‌كانی باكوری حه‌ڵه‌ب له‌لایه‌ن توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه به ئامانج ده‌گیرێن.