سوریا و لوبنان جه‌خت له هاوكاریی هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سورییه‌كان
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزیرانی دەرەوەی سوریا و لوبنان، جەخت لە گرنگی هاوکاریی هاوبەش ده‌كه‌نه‌وه بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه‌ی له لوبنانن.
ئه‌مڕۆ، عەبدوڵڵا بو حەبیب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان كه به یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی دیمه‌شقی كرد، له‌گه‌ڵ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا جەختیان لە گرنگی هاوکاریی هاوبەش كرده‌وه بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ئه‌و ئاواره سوریانه‌ی له لوبنان نیشته‌جێن.
لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە ئامانجی ئەم سەردانە کرد کە بریتییە لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە قه‌یرانی ئاوارەكانی سوریا لە لوبنان.
لە میانی دیدارەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسه تایبەتمەندەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە هاوکاریکردن بۆ گەڕانەوەی په‌نابه‌ره‌كانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان لە ئەستۆ بگرن .
وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگه‌یاندووه، سوریا پێشوازی لە گەڕانەوەی پەنابەران دەکات و هەموو هەوڵێک دەدات بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست و هاوبەش لە کاری مرۆیی بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجه.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی لوبنان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵ و ڕێوشوێنانەی لە لایەن سوریاوە سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی پەنابەران گیراوه‌ته‌به‌ر، دەربڕی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هەماهەنگی، لەسەر ئاستی بەرپرسان و پسپۆڕانی تایبەتمەند بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پرسانەی پەیوەستن بە گەڕانەوەی په‌نابه‌رانی سوریا و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ئاڵوگۆڕی ڕادەستکردنەوەی سزادراوان و چەندین بابەتی دیکە كه له بەرژەوەندی هه‌ردوولادا بێت.