بهڕێوبهری خۆسەری یەکەمین کۆنفرانسی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە مەنبیج سازدەکات
مهنبیج – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، بهڕێوبهری خۆسەری له رۆژئاوای كوردستان یەکەمین کۆنفرانسی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی لە شاری مهنبیج ئەنجامدا.
کۆنفرانسەکە به چاودێری دهستهی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار لە رۆژئاوای كوردستان ژێر ناونیشانی (بە ئیرادەی خۆمان هیوا دروست دەکەین ) بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا شاندی بهڕێوبهری خۆسەری ، دهستهی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار، نوێنەرانی ئیدارەی مەدەنیی مەنبیج، لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار لە مەنبەج و ژمارەیەکی زۆر له كهسانی خاوهن پێداویستی تایبەت لە شارەکانی (منبیج، کۆبانێ، تەبقە، ڕەققە، دێرەزوور، حەسەکە و قامشلۆ) ئاماده بوون.
سامی فەتاح (تەمەن 36 ساڵ)، کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەندامی کۆنفرانسهكه بوو ڕایگهیاند، گرنگی ئەم کۆنفرانسە لەوەدایه هەنگاوی یەکەمه بۆ دروستکردنی یاسایەکی تایبەت بۆ كهسانی خاوەن پێداویستی تایبەت له ناوچهكه.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان کردووە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان هەبێت بۆ بهدهستهێنانی مافەکانیان.
فەتاح هیواخوازه کە دەرئەنجامەکانی کۆتایی ئەم کۆنفرانسە بە شێوەیەکی کردەیی جێبەجێ بکرێن.
لای خۆیهوه گوڵناز ئیبراهیم (39 ساڵ)، کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی خەڵکی شاری قامشلۆیه و بەشداری کۆنفرانسەکەی كردبوو، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هیوای زۆریان به كۆنفرانسهكه ههیه، بەتایبەتی کە یەکەمین کۆنفرانسە له رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەچێت بۆ توێژێكی کۆمەڵگا كه زۆر پەراوێزخراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بهڕێوبهری خۆسهری فەرمانگە هەیە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڵام داوا دەکەن ئەو شوێنانه کارا بکرێن و خزمەتگوزارییان گونجاو بێت بۆ هەر کەسێک بەپێی پێویستی خۆی. ئاواتەخوازیشن بە شێوەیەکی ئەرێنی و بەپێی پێویست تێکەڵ بە کۆمەڵگا ببن.
لە بەرامبەردا، ئەسما ڕامۆ هاوسەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار لە مەنبیج دهڵێت: ئەمڕۆ یەکەمین کۆنفرانسی خاوەن پێداویستی تایبەت بە چاودێری دهستهی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار له رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر هەموو لایەنەکانی پەیوەست بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت كرا، هەروەها چەندین دەرئەنجام بۆ پشتگیری ئهم توێژه خرانهڕوو.
لای خۆیەوە، حەمدان عەبد نوێنەری بهڕێوبهری خۆسەری وتی: ئەم کۆنفرانسە یەکەمین کۆنفرانسە لەسهر ئاستی سوریا، هۆكاری بهڕێوهچوونیشی، پشتیوانیکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەته، بۆ یارمەتیدانیان تا پشت بە خۆیان ببهستن و لهڕووی دەروونییهوه پاڵپشتییان بكرێت. هەروەها جەختی لەوە کردەوە گرنگیدان بهم توێژه ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقییە.