گروپه‌كانی ”مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیه“ بەرپرسیارێتی هێرشەکەی تەنهف كه بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئه‌نجامدرا، له ئه‌ستۆ ده‌گرن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە گروپه‌كانی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیه لە عێراق ڕایانگەیاند بە بەکارهێنانی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكییان لە تەنهف و روکبان لە سوریا کردووەتە ئامانج.
پێش ئەوە سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی تەنف بە پەیامنێری نۆرس پرێس لە کەمپی ڕوکبانی ڕاگەیاندبوو، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە كه سه‌رچاوه‌كه‌یان دیارنییه لە ئاسمانی عێراقەوە ئاڕاسته‌كرابوون، خراونەتە خوارەوە.
پێگه‌كانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و رۆژئاوای كوردستان لە دوای زیادبوونی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس لە غەززە، ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بوونه‌ته‌وه.
ئەو سەرچاوەیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو کە دوو فڕۆکەکە پێش ئەوەی ئامانجه‌كانیان بپێكن لە بنکە ئەمریکیه‌كه، خراونەتە خوارەوە، بەڵام دواتر له اگهیهندراوێكدا گروپه‌كانی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیه لە عێراق ڕایانگەیاند ئه‌وان ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه.