له گرێ سپی كه‌سانی نه‌ناسراو گروپێكی سه‌ر به توركیا دەکەنە ئامانج
رەققە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە سێ ئەندامی گروپێكی سه‌ر به تورکیا بریندار بوون، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەیان لە گونده‌واری باشووری گرێ سپی لە باکووری ڕەققە کرایه ئامانج، ئه‌مه‌ش دووەم به ئامانجگرتنی ئه‌و گروپانه‌ی سه‌ر به توركیایه لە ماوەی مانگێکدا.
سەرچاوەیەکی سەربازی له گروپه‌كانی سه‌ر به تورکیا بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوو کەسی نەناسراو کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووه، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی گروپی (ئه‌لحه‌مزات)یان کردووه‌ته ئامانج، له‌و كاته‌ی بەرەو گوندی حەمام تورکمانی به رێگاوه بوو، له ئه‌نجامدا سێ ئەندامی ئه‌م گروپه برینداربوونه و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گرێ سپی.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئه‌م ڕووداوه پۆلیسی سەربازی سه‌ر به گروپی ئه‌لحه‌مزات گەمارۆی لە شوێنه‌كه‌یان داوه. ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو ئه‌مه دووه‌م به ئامانجگرتنی گروپه‌كانی سه‌ر به توركیایه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا له ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌م كاره ڕابگه‌یه‌نێت.