بەڕێوەبەرێتی کامپی هۆل ئامادەکاریی دەکات بۆ دەرکردنی چەند خێزانێکی ئاوارەی دێرەزوور
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی لە بەڕێوبەرێتی کامپی هۆل لە گوندەواری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، دەستیان کردووە بە تۆمارکردنی ناوی خێزانە ئاوارەکانی دێرەزوور و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەرکردنیان لە کامپەکە و گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
دوێنێ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرێتی مەدەنی لە دێرەزوور کۆنفرانسی “بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بەرەو پەرەپێدان و چەسپاندنی بەشداریکردن لە دێرەزوور” بەڕێوەبرد، ئەمەش لە وەڵامی بەڵێنەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هات بۆ باشترکردنی بارودۆخی دانیشتوانی دێرەزوور و داواکارییەکانی دانیشتووانی دێرەزوور پاش ئەو گرژییە ئەمنییانەی لە سەرەتای مانگی ئەیلولی رابردوودا روویاندا.
یەکێک لە دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسەکە گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانە بوو لە کامپی هۆلەوە کە خەڵکی دێرەزوورن بە شێوەیەکی رێکخراو و بە بڕی جیاواز.
وەک رایگەیاند، سەرچاوە کارگێڕییەکە وادەی یەکەم گەشت و ژمارەی خێزانەکانی بۆ نۆرس پرێس دیاری نەکردووە، تاوەکو رێکارەکانی ناو تۆمارکردن تەواو دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خێزانانەی کامپی هۆل بەجێدەهێڵن ئەوانەن کە لە ناوچەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریدا دەژین.