ئیلهام ئه‌حمه‌د: توركیا هاوڵاتیانی سیڤیل به ئامانج ده‌گرێت و كوشتار ئه‌نجامده‌دات
قامشلۆ- نۆرس پرێس
ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی راپه‌ڕاندنی سوریای دیموكراتی “ئه‌سه‌ده” ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، توركیا هاوڵاتیانی سیڤیل به ئامانج ده‌گرێت و كوشتار ئه‌نجام ده‌دات.
له تویتێكدا كه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئیلهام رایگه‌یاندوه، “فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا ناوه‌ندێكی تایبه‌تی له حه‌سه‌كه بۆردومانكردو چوار كچ گیانیان له ده‌ستدا، ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ین به رای گشی له‌وه‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی توركیا دروستیده‌كات ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش له سوریا‌و ناوچه‌كه ده‌ڕه‌خسێنێت.”
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه رابوردو، درۆنێكی توركی ناوه‌ندێكی له‌سه‌ر رێگاری هه‌ردو شاری حه‌سه‌كه‌و ته‌لته‌مر بۆردومانكرد.
هه‌ینی رابوردو به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كرد، له دوای دیداری ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، توركیا ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر په‌ره‌پێداوه.