هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شانەیەکی (داعش) یان لە دێرەزوور هه‌ڵوه‌شانده‌وه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دێرەزوور شانەیەکی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش)یان هەڵوەشاندەوە كه به‌شدار ببون له چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی.
دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سەبارەت بە شانەکانی داعش له دێره‌زوور، کە تێوەگلاون لە تیرۆرکردن و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه، جگه له دیاریكردنی شوێنی ئه‌و ئەندامانەی کە لەناو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە داعش کاردەکەن، توانرا شەش ئەندامی داعش دەستگیر بكه‌ن کە به‌شداربوونه له ئه‌نجامدانی له كرده‌ی تیرۆریستی لە گونده‌واری ڕۆژئاوای دێرەزوور .
هه‌روه‌ها توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چەک و تەقەمەنی ئەو شانەیهدا بگیرێت، لەنێویاندا کلاشینکۆف و بۆمب.