قامشلۆ.. یادی 39 ساڵەی کۆچی دوایی (جگه‌ر خوێن) ی شاعیر كرایه‌وه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه مڕۆ یه‌كێتیی ڕۆشنبیران له هه‌رێمی جه‌زیره و یه کێتیی نووسه‌ران له رۆژئاوای كوردستان یادی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ( جگه‌ر خوێن ) ی شاعیریان له قامشۆ كرده‌وه.
ئاناهیتا سینۆ، هاوسەرۆکی یەکێتیی ڕۆشنبیران لە هه‌رێمی جزیرە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بۆ یادی 39 ساڵەی کۆچی دوایی شاعیر جگه‌ر خوێن کۆبووینه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت كه باسی جگه‌ر خوێن ده‌کەین، باسی قوتابخانەیەکی ئەدەب دەکەین، كه ئازارەکانی گەلەکەی لە چوار پارچەی کوردستان بینیوه.
جەختی لەوەش کردەوە ناتوانین بە چەند وشەیەک باسی جگه‌ر خوێن و ژیانی و شیعرەکانی بکەین، بەڵام دەبێت هەمیشە شیعر و نووسینەکانی لەبیرمان بمێنێته‌وه. ئه‌و دەیگوت ئێمەی کورد ئەگەر یه‌ك نه‌گرین، له‌ناوده‌چین.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئەمڕۆ لەسەر گۆڕی ئه‌و شاعیره، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ڕۆشنبیر و شاعیركۆبوینهتهوه، هیوادارین خەونی جگه‌ر خوێنی شاعیر، کە بریتییە لە یەکخستنی کورد لە هه‌ر چوار پارچەی کوردستان، بێتە دی.
جگه‌ر خوێن، ناوی ڕاستەقینەی شێخ موس حەسەن محه‌مه‌د عه‌لییه، ساڵی 1903 له گوندی حەساری سەر بە شاری باتمان له دایكبووه، لە 22/10/1984 لە ستۆکهۆڵمی سوید کۆچی دوایی کردووە و دواتر تەرمەکەی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه قامشلۆ و له 5/11/1984 لە باخچەی ماڵەکەی بە خاک سپێردراوە. جگه‌ر خوێن خاوەنی 8 کۆمەڵە شیعره، جگه له چیرۆک و بابه‌تی مێژوویی و فەرهەنگێکی کوردی – عەرەبی. هەروەها لە بواره‌كانی كلتور و فۆلکلۆر و پەند بەرهەمی هه‌بووه، سەرنووسەری گۆڤاری گۆلستان بووە و ڕۆڵی هەبووە لە دامەزراندنی چەندین کۆمەڵەی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و خێرخوازی، لە ساڵی ١٩٣٧ ئەندامی کۆمەڵەی خۆییبون بووە و هه‌روه‌ها یەکێک بووە لە پێشه‌نگی دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا له 1957