”هەسەدە“ ئەندامێکی داعش دەستگیر دەکات کە خۆی بۆ ئەنجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی ئامادە دەکرد
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعشیان لە گونده‌واری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند کە خۆی بۆ ئەنجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی ئامادە دەکرد.
هه‌سه‌ده لە ڕاگەیەندراوێکدا كه لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە شارۆچکەی تەل حەمیس لە گونده‌واری قامشلۆ ئەنجامداوە و به‌مه‌به‌ستی دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعش.
ئاماژەی بەوەشکردووه، یەکینەکانیان توانیان شوێنی ئەو تیرۆریستە گەمارۆبدەن و دەستگیری بکەن، بەو پێیەی هێزەکانیان زانیاری‌یان لەسەر ئامادەکارییەکانیئهندامهكهی داعش هەبوو بۆ ئەنجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی، له هه‌مانكاتدا توانیویانه ده‌ست بەسەر هه‌ندێك چەک و تەقەمەنیدا بگرن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو تیرۆریستە لە تەل حەمیس و گونده‌واره‌كانی كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامداوه و بەشداری چەندین هێرشی تیرۆریستی کردووە کە هێزەکانی سوریای دیموكرات و دامەزراوە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکانی کردۆتە ئامانج.