11 گۆڵ و نازناوێکی مێژوویی… مێسی یەکەم وەرزی خۆی لە گەڵ ئینتەرمیامی کۆتایی پێهێنا

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی یەکەم وەرزی خۆی لە تۆپی پێی ئەمریکا لەگەڵ ئینتەر میامی کۆتایی پێهێنا بە تۆمارکردنی 11 گۆڵ لە 14 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.

مێسی بەشێوەی سەرەکی یاریکرد، لەو یارەیەی کە یانەکەی بە 0-1 بەرامبەر شارلۆت و لە دوایین یاری فەرمی یانەی ئینتەر میامیدا، دۆڕاندی، ئەمەش پێش دەستپێکردنی هەفتەیەک پشوویان هات کە لە چین بەسەری دەبەن.

مێسی لە کاتی یارییەکەدا گۆڵی تۆمار نەکرد، کە بووە پێنجەم یاری لەسەریەک (بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک) لە خولی ئەمریکیدا، لەو ماوەیەدا، کە لەگەڵ ئینتەر میامی یاریی کرد، لە 6 رووبەڕووبوونەوەدا گۆڵێکی تۆمارکردووە.

مێسی بە دەستکەوتێکی گەورە دەستی بە ژیانی وەرزشی کرد لەگەڵ ئینتەر میامی، بەو پێیەی تیپەکە جامی خولەکەی بەدەستهێنا و یەکەم نازناوی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا، هەروەها کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە 7 یاری پاڵەوانێتییەکەدا 10 گۆڵی تۆمارکرد.

ئینتەر میامی لەگەڵ مێسی سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی جامی کراوەی ئەمریکا، بەڵام ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی لە یاری کۆتاییدا بەشداری بکات، کە تیپەکە بە یانەی هیوستن داینامۆ دۆڕا.

ئینتەر میامی خولی ئەمریکی لە پلەی پێش کۆتاییدا بە 34 خاڵ کۆتایی پێهێنا و لە کۆتا 6 یاریدا تەنها 3 خاڵیان بەدەستهێنا، ئەوە لەکاتێکدایە پێش هاتنی مێسی تیپەکە لە پلەی کۆتاییدا بوو.