به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی نێوان ئه‌نكه‌ره‌و دیمه‌شق قسه‌ی خۆی كرد
ره‌قه- نۆرس پرێس
به‌رپرسێك له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نكه‌ره‌و دیمه‌شق، “قه‌یرانی سوریا قوڵتر ده‌كاته‌وه.”
پێنجشه‌ممه‌ی رابوردو ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، پێویسته هه‌نگاوێكی له پێشتر له‌گه‌ڵ سوریا هه‌ڵبنرێت”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لێدوانێكی هاوشێوه‌ی دا.
حه‌سه‌ن كۆچه‌ر، جێگری هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندن له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر رایگه‌یاند، “نزیكبونه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا‌و توركیا قه‌یرانی سوریا قوڵتر ده‌كاته‌وه‌و دابه‌شكردنی وڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه.”
كۆچه‌ر باسی له‌وه‌كرد، “نزیكبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دو وڵاته، ئامانج لێی كۆتاییهێنانه به پرۆژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.”
“داواكارییه‌كانی سوریا، خۆی لە دەسه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر رێگای M4و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزگای ئیدله‌ب به ته‌واوه‌تی ده‌بینێته‌وه له به‌رامبه‌ر رێگه‌دان به توركیا بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی دژ به ناوچه‌كانی خۆسه‌ر”، به‌پێی ئه‌وه‌ی كۆچه‌ر گوزارشتی لێ‌كرد.
به وته‌ی جێگری هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندن به درێژایی ساڵانی شه‌ڕی سوریا، توركیا سیاسه‌تێكی دو فاقی گرتوه‌ته به‌رو له‌م ماوه نزیكه‌ی رابوردوشدا له رێی نزیكبونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ئه‌وه به ڕونی ده‌ركه‌وت.
هاوكات ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی، “توركیا وازی له گۆڕینی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له سوریا هێناوه كه له به‌شار ئه‌سه‌ددا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و باس له ئه‌گه‌ری گفوگۆ و نزیكبونه‌وه ده‌كات به مه‌به‌ستی وه‌شاندنی گورز له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.”