ليبيا 32 په‌نابه‌رى سورى ئازاد ده‌كات كه هه‌وڵياندابوو بگه‌نه ئه‌وروپا
کۆبانێ – نۆرس پرێس
دەسەڵاتدارانی لیبیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 32 پەنابەری سورییان ئازادکرد کە لە 7ی ئه‌م مانگه‌وه لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی لیبیا گواسترانەوە بۆ زیندانێکی شاری بنغازی لیبیا، دوای ئەوەی هەوڵیاندابوو بگەنە ئەوروپا.
لە 13ی ئه‌م مانگه‌ش دوو پەنابەری سوری لە لیبیا بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند 103 پەنابەر بە دوو بەلەمەوە بەرەو کەناراوەکانی ئەوروپا بەڕێکەوتوون، دوای چەند کاتژمێرێک لە به‌ڕێ كه‌وتنيان، پەیوەندی لەگەڵ ئەواندا نەماوە.
هه‌روه‌ها 32 گەنجی خەڵکی کۆبانی لە 6ی ئه‌م مانگه‌وه بە بەلەم لەگەڵ 51 پەنابەری دیکە لە کەناراوەکانی لیبیا بەرەو کەناراوەکانی ئەوروپا بەڕێکەوتبوون.
له‌مباره‌يه‌وه پێشتر سه‌رچاوه‌يه‌ك به نۆرس پرێسى ڕایگه‌یاندبوو که دوو په‌نابه‌ر كه يه‌كێكيان سوري و ئه‌وه‌ي ديكه‌يان هاووڵاتى میسری بووه ، دوای چه ند کاتژمێرێک له به ڕێکه وتن گیانیان له ده ستداوه سه‌رنشينه‌كانى تريش له‌لايه‌ن پاسه‌وانی که ناراوهكانى لیبیا رزگاركراون.