له گرێ سپى جه‌يشى وه‌ته‌نى ئه‌و مامۆستايانه ده‌ستگيرده‌كات كه ڕه‌خنه له سه‌پاندنى زمانى توركى ده‌گرن
ڕەققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ جه‌يشى وه‌ته‌نى دوو فه‌رمانبه‌رى بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی لە گرێ سپى بە تاوانی ڕەخنەگرتن لە سەپاندنی زمانی تورکی لە قوتابخانەکاندا دەستگیرکرد.
لەدوای داگيركردنى چه‌ند ناوچه‌يه‌كى رۆژئاواى كوردستان، توركيا دراو و زمانی خۆی بەسەر دانیشتوانەکەیدا سەپاندووە، ناوی قوتابخانه‌كانيشى گۆڕیوە به ناوی تورکی.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی خۆجێیی گرێ سپى بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاندووه، پێنج مامۆستا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و لەلایەن دەزگای ئاسایشی گشتی جه‌يشى وه‌ته‌نى سه‌ر تورکیاوە دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری دوورخستنه‌وه و دەستگیرکردنی ئەو فەرمانبەرانە به‌هۆى ناڕەزایەتی فەرمانبەران بووە بەرامبەر بە هەوڵەکانی تورکیا بۆ سەپاندنی بڕیارێک کە داوا دەکات زمانی تورکی به ناچاری لە هەموو ئاستەکانی خوێندندا لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا بخوێندرێت.
ئه‌م سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌يشى خستوه‌ته‌ڕوو، جه‌يشى وه‌ته‌نى هەڵیانکوتاوه‌ته سەر ماڵی مامۆستایان لە گرێ سپى، بەبێ ئەوەی ڕێگە بە خێزانەکانیان بدەن پارێزەر بگرن بۆ بەدواداچوون سه‌باره‌ت به‌و تۆمەتانەى ئاڕاسته‌يان كراوه. جه‌يشى وه‌ته‌نى پێی وایە کە ڕەتکردنەوەی زمانی تورکی خیانەته و ده‌چێته خانه‌ى هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
ناوچەکانی سه‌رێ كانى و گرێ سپى كه‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوى سڕینەوەی کولتووری لە بوارەکانی پەروەردە و ڕۆشنبیری لە ڕێگەی دامەزراوە پەروەردەییە سیاسییەکاني توركياوه، وەک په‌يمانگاى یونس ئێمرەى توركى کە ئامانجی بە تورکكردنی 300 هەزار منداڵە.