هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، به به‌شداری جه‌ندین وڵاتی لووتکەی ئاشتی قاهیرە بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ناكۆكییه‌كانی ئیسرائیل و فەلەستین ده‌ستی پێكرد.
له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، 31 وڵات و 3 رێكخراوی جیهانی و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی جیهان ئاماده‌بوون، بە ئامانجی تاوتوێکردنی ناكۆكییه‌كانی ئیسڕائیل و فەلەستین و پرۆسەی ئاشتی، و وەستاندنی پەرەسەندنه‌كانی کەرتی غەزە.
به‌پێی میدیاكان، توونس و جه‌زائیر ره‌تیانکرده‌وه به‌شداری بكه‌ن بەهۆی بەشداریکردنی شاندێكی ئیسرائیل له لوتكه‌كه‌دا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محەممەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یەكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه سوودانی بەرەو قاهیره بەڕێکەوت بۆ به‌شداریکردن له لووتكه‌ی قاهیره
به‌شداربوانی لوتكه‌كه هه‌ر یه‌ك له سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، قوبرس، تورکیا، و بەرازیل، و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، هەروەها نێردەی تایبەتی چین، و ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی مەغریب، و نەرویج، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا بەشداری لوتکەکەدا دەکەن.
له 7ی ئه‌و مانگه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس ده‌ستیپێكرد، بەپێی ئامارەکان تائێستا زیاتر لە هه‌زار و 400 ئیسرائیلی كوژراون و ژمارەی بریندارانیش زیاتر لە سێ هەزار کەسە. بەگوێرەی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستینیش به‌ر له‌وه‌ی كاره‌ساتی نه‌خۆشخانه‌كه روو بدات، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه زیاتر لە چوار هەزار فەڵەستینی بوون،و زیاتر لە 13 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.