بەرپرسێکی ئەمریکی هێرشەکانی تورکیا لە رۆژئاوای كوردستان بە تاوانی جەنگ دەزانێت
رەقە – نۆرس پرێس
شەوی هەینی، نادین ماینزا، سەرۆکی ئەمینداریەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ئایینی، رایگه‌یاند، بۆردومانه‌كانی تورکیای بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان لە سوریا تاوانی جەنگه به‌پێی په‌یماننامه‌ی جنێڤ، و پشتیوانیکردنی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەری و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەرژەوەندی ئه‌مریكا و گه‌لی سوریا دایه.
لە سێزدەی ئەم مانگەدا، مەینزا گه‌یشته رۆژئاوای كوردستان و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پارچه ڤیدیۆیه‌كی به‌ڵاوكرده‌وه كه باس له سه‌ردانی خۆی ده‌كات بۆ یه‌كێك له وێستگه‌كانی كاره‌بای قامشلۆ كه توركیا بۆردومانی كردبوو.
لە سەردانەکەیدا، لەگەڵ سەرکردە سیاسی و سەربازی رۆژئاوای كوردستان كۆبۆوه، كه دواینیان لەگەڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بوو.
مەینزا نووسیویەتی، “ئایا نهێنی شکستی ئەفسانەیی خەلافەتی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی (هێزەکانی سوریای دیموکرات) ده‌زانن؟ “هه‌سه‌ده” وەک هاوبەشی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا “تەنها شه‌ڕكه‌ر نه‌بوون له‌دژی داعش، بەڵکو شه‌ڕیان بۆ داهاتووی خەڵکی رۆژئاوای كوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا كرد.”
ماینزا ئاماژەی بەوەدا کە پشتیوانیکردن لە رۆژئاوای كوردستان ڕێگای” کۆتایی پێهاتنی جه‌نگه” له‌و ناوچیه، راشیگه‌یاند، “ئەوان بۆشاییە حوکمڕانی و ئەمنییەکانیان پڕکردۆتەوە، ئه‌وان نه‌بانه میلیشیا ئیسلامی و ئێرانییه‌كان ئه‌و ناوچه‌یه‌یان داگیرده‌كرد،”. ئه‌وه‌ش به‌سه تا ئاشتی و سەقامگیری درێژخایەن له‌ناوچه‌كه دروستبیت و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش بکرێت. “ئه‌وه‌ش رێگای وشکانی ئێران بۆ ئیسرائیل و لوبنان راده‌گرێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەمریکا هێڵێک بکێشێت و توركیا بوه‌ستێنێت لهههرهشهكانی داهاتوو، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 200 هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر ژێرخانی ئابووری و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، و 2 ملیۆن كه‌سی بێ کارەبا و ئاو كرد، ئه‌وه‌ش.” بەپێی ڕێککەوتننامەی جنێڤ تاوانی جەنگه”.