هێزەکانی حکومەتی سوریا دەڵێن ژمارەیەک بارەگا و کۆگای چەکی ڕێکخراوە “تیرۆریستیەکان”یان لە ئیدلب تێکشکاندووە
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، رایگەیاند، بە هاوکاری فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا، ژمارەیەک بارەگای فەرماندەیی و مەشق و ژمارەیەک کۆگای چەک و تەقەمەنی ڕێکخراوە “تیرۆریستییەکان”یان لە گوندەواری ئیدلب تێکشکاند.
هێزەکانی حکومەتی له ڕاگەیەندراوێکدا که لەلایەن ئاژانسی سانا بەڵاوکرایەوە، رایگەیاند “دوای به دواداچوون و چاودێری وردی جموجۆڵه تیرۆریستییەکان لە گوندەواری ئیدلب و گەیشتنی زانیاریی کە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هەندێک لە بارەگاکانی هێزەکانمان ئامادەدەکرد، یەکەکانی هێزە چەکدارەکانمان بە هاوکاری فۆرکە جەنگییەکانی رووسیا ئەو هێزانە بۆردومانکران”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامدا بارەگاکانی فەرماندەیی و مەشق و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنییەکانی دەستەی تەحریری شام (جەبهەی نوسرای پێشوو) و ملیشیاکانی سەر بە تورکیا لەناوبراون.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، بۆردومانەکە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان ئەندامی دەستەی تحریری شام و “حیزبی ئیسلامیی تورکستان”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ئەندامانەی کە کوژراون، “ئەبو سلێمان ئەلحومسی، ئەبو عەگل مەغارە، ئەبو عەبدوڵڵا حەلەبی، سەلاح هاوش، ئەبو مەحمود کەروم تورکستانی، ئەبو مەدین ئەزەری، موسا حەلوس، سایر سامر شیمالی، بەشار شەحادە، مەحمود حەنشول، ئەحمەد فێسەل، ئەبو تورکی فەهیم، ئیسلام عەلی“