هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆ دەستگیرکردنی 6 ئەندامی داعش لە دێرەزوور ڕادەگەیەنێت
دێرهزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند، دوێنێ توانیویانه 6 ئەندامی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی گوندهواری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیر بکەن.
ئهمه لهكاتێكدایه سێشەممەی ڕابردووش، هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، توانیویانە 4 ئەندامی داعش، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە گوندهواری باشووری دێرەزوور دەستگیر بکەن.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕاگهیهندراوێكدا کە لە ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئهوهی خستوووهتهڕوو، هێزە تایبەتەکانی توانیویانه لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور 6 ئەندامی شانەکانی داعش دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووه، لە ئەنجامی کاری هێزە ئەمنییەکان لە بەدواداچوون بۆ فایلی “رێکخراوە تیرۆریستییەکان”، هەروەها لە ڕێگەی هەوڵی هەواڵگریی گەورە و لێکۆڵینەوەی چڕ و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست سەبارەت بە کارەکانیان ، بە پشتیوانی و بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانراوه شوێنی ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەستنیشان بكرێن.
راشیگهیاندووه، هێزە تایبەتەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەیان بە سەرکەوتوویی و لێهاتوویی زۆرەوە ئەنجامدا و تەواوی شوێنەکەیان کۆنترۆڵکرد و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە بارەگاکەیان دەستگیرکران و دەست بەسەر چەکەکانیاندا گیرا.