له گونده‌وارى عه‌فرين هه‌واڵگرى توركيا ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامى گروپه‌كانى لايه‌نگرى خۆى ده‌ستگير ده‌كات
عەفرین – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، هەواڵگریی تورکیا لە کاتی هەڵکوتانە سەر بارەگای گروپێكى لايه‌نگرى خۆى لە گونده‌وارى عەفرین لە باکوری حەلەب، 6 ئەندام و سەرکردەیەکی گروپه‌كه‌یان دەستگیرکرد، دوای ئەوەی 3 ئه‌فسه‌ری هه‌ڵاتووی حكومه‌تی سوریایان لا بووه و ویستویانه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه بگه‌یه‌ننه خاكی توركیا.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە گروپه‌كانى سه‌ر به تورکیا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکەیەکی ئەمنی هەواڵگری تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگای گروپی ئەحرار ئەلشەرقییە لە ده‌وروبه‌رى شارۆچکەی جندیرێس.
ئەو سەرچاوەیە ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو: هەواڵگری توركیا 3 ئەفسەریان دۆزیوەتەوە کە لە هێزەکانی حکومەت هه‌ڵاتوون، چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی بە قاچاخ ببرێنە ناو خاکی تورکیا بە پاڵپشتی گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا .
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هەواڵگری 6 ئەندامیشی دەستگیرکردووە، لەگەڵ سەرۆکی گروپەکە، بەتۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەکان.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەواڵگری تورکیا دەستگیرکراوەکانیان لەگەڵ ئەو سێ ئەفسەرە گواستووەتەوە بۆ ناو خاکی تورکیا بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.