پاش سەردانەکەی بایدن.. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەیشتە تەلئەبیب

هەولێر – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، کە ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئیسرائیل و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

سەردانەکەی سوناک بۆ ئیسرائیل چەند کاتژمێرێک پاش بەرامبەر رووبەڕوبوونەوەی هێرشەکانی حەماسدا، کە لە 7ی ئەم مانگەوە دەستیانپێکردووە.

ریشی سو‌ناک لەگەڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆکوەزیران و ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆککۆماری ئیسرائیل کۆدەبێتەوە، پێش ئەوەی بەرەو پایتەختەکانی دیکەی ناوچەکە بەڕێکەوێت.

لە راگەێنراوێکدا پێش سەردانەکە، سوناک رونیکردەوە، “کوژرانی هەووڵاتیانی سڤیل کارەساتە، قوربانی زۆر هەبووە”، ئه‌وه‌ش دوای بۆردومانکردنی نەخۆشخانەیەکی غەززە لە شه‌وی سێشەممەدا کە بوەهۆی گیانلەدەستدانی سەدان هاووڵاتی فەڵەستینی.

سه‌رۆكوه‌زیرانی بەریتانیا پێشتر به‌ڵێنیدابوو كه‌ له‌ پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌دا بێت بۆ راگرتنی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ زیاتر گرژییه‌كان ته‌شه‌نه‌ نەسێنن.

هەروەها سوناک داوای ئەوە دەکات، کە بەزووترین کات رێگایەک بکرێتەوە بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ناو غەززە، دواشیکردووە رێگەبدرێت هاووڵاتیانی بەریتانی کەرتی غەززە بەجێبهێڵن.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، سوناک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین، پابەندبونی بریتانیای بە چارەسەر بە پێکهێنانی دوو دەوڵەت ده‌ربڕی، ئامادەیی بریتانیای بۆ پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییە خێراکان و کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ وەستاندنی گرژییەکان راگه‌یاند.