گروپه چەکدارەكانى سهر به توركيا 15 هاووڵاتى له سهرێ كانى دەستگیر دەکەن
سری کانیێ – چاپخانەی باکوور
گروپه چەکدارەكانى سهر به توركيا، دوای هەڵکوتانە سەر گوندی دویرە له گوندهوارى سهرێ كانى له باکووری حەسەکە، بە تۆمەتی پهيوهندى لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، 15 کەسیان دەستگیرکرد.
گروپه چەکدارەكانى سهر به ئهنقهره لە شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان بەردەوام ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن لە دژی خەڵکی سڤیل ئەنجام دەدەن بە تۆمەتی “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر” و بوونى پەیوەندى لهگهڵ لایەنە دژ بهرهكانيان، زۆربەی دەستگیرکراوەکانيش لە زیندانەکان دەهێڵنەوە، يان دەيانگوازنەوە بۆ زیندانەکانی تورکیا.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە یەکێک لەو گروپانه بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، پۆلیسی سەربازی و گروپى سوڵتان مورادی سهر به تورکیا هەڵمەتێکی هەڵکوتان و دەستگیرکردنیان لە گوندی دویرە ئەنجامدا ، کە دەکەوێتە گوندهوارى سهرێ كانى و 15 کەسیان بە تۆمەتی پهيوهندى لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکرد.
ئاماژەی بەوەشکردووه، دەستگیرکراوەکان بە ئۆتۆمبێلی سەربازی گواستراونەتەوە بۆ زیندانی “دژە تیرۆر” لە شاری سهرێ كانى له باکوری حەسەکە.