تورکیا سەدان په‌نابه‌رى سووری به‌زۆر ديپۆرت ده‌كاته‌وه
گونده‌وارى حه‌له‌ب – ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، دەسەڵاتدارانی تورکیا زياتر له 540 پەنابەری سووری‌یان لە ڕێگەی دەروازەکانی باب ئەلسەلامە، گرێ سپى و باب ئەلهەوا لە باکووری سوریا بە زۆرەملێ دیپۆرتکردەوە.
سەرچاوە كارگێڕييه‌كان لە دەروازەکانی گرێ سپى و باب ئەلهەوا بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 540 پەنابەری سورییان لە دەروازەکانی باب ئەلسەلامە، گرێ سپى و باب ئەلهەوا دیپۆرت کردووەتەوە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە ، دواتر ڕادەستی گروپه چەکدارەكانى سه‌ر به توركيا كراون.
ڕوونیشیکردەوە، لە دەروازەی گرێ سپى لە باکووری ڕەققە، 70 پەنابەر لە لایەنی تورکیاوە ڕادەستی گروپه چەکدارەكان كراوه، هاوکات 140 پەنابەری دیکەش لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلسەلامەوە لە گونده‌وارى حەلەب ڕادەستی ئەو گروپانه کراون و دواتر گواستراونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستى لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵيان.
هەروەها بەپێی سەرچاوەکان تورکیا، لە ڕێگەی دەروازەی باب ئه‌لهه‌وا 330 پەنابەری ديكه‌ى ڕادەستی ده‌سته‌ى تەحریر ئەلشام (بەرەی نوسرە) پێشوو کردووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان به‌وه‌كردووه کە پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە دوای ئەوە هاتووه دەسەڵاتدارانی تورکیا به‌ڵگه‌نامه‌و په‌نجه‌مۆرى دیپۆرتکراوەکانیان وه‌رگرتووه به مه‌به‌ستى دڵنیابوون لەوەی نه‌گەڕێنەوە ئه‌و وڵاته.